"دابەشکردنی موچە دەکرێت بە دۆلار"

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیاز دەکات بۆ کەمکردنەوەی زیانە ئابوورییەکانی ڕاگرتی مامه‌ڵه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانكه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمدا ئەوا دابەشکردنی مووچە بکرێت بە دۆلار.

هێڤا حاجی میرخان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: له‌باری ئێستادا تاكه‌ به‌دیل بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌ ئابوریه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ دۆلاری ئه‌مریكی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازێكیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رزكردۆته‌وه‌.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە بێگومان دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ دۆلار به‌ده‌رنییه‌ له‌مه‌ترسی و كارێكی ئاسانیش نابێت بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت پێش هه‌ر بریارێكی پێشتر به‌باشی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بكات.



22/10/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌