شوێنی سێکسکردنی هاوسەران لە زیندانی چاکسازی
گەورانی سلێمانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکەوە.
ڕۆژنامەی ئاژانس ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و
تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بەهۆی نزیکی ئەو کابینانەنی کە بۆ ئەو کارە دانراوە
هاوسەران لە کاتی ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیەدا دەنگی یەکتر دەبیستن و ئەمەش
کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
״شوێنهكهبۆ
ئه‌و كارهگونجاو نییه، كابینه‌كان به‌جۆرێكن، ئه‌گه‌ر ههستیتهسهر
پێ سه‌رت دێته‌ده‌ره‌وه، جگه‌له‌وه‌ى هه‌موو كابینه‌كان به‌ته‌نیشت
یه‌كه‌وه‌ن و ده‌نگى یه‌كترى ده‌بیسترێت״، ئهمهوتهى
هاوبه‌ش جه‌لال، ته‌مه‌ن 35 ساڵه، سێ ساڵهلهزینداندایهو ته‌نیا
سێ مانگى سه‌ره‌تا ڕێگه‌ى داوهخێزانهكهى بێنێته״خه‌ڵوه‌تى
شه‌رعى״له‌ناو زینداندا.
ئەو
ڕۆژنامەیە بڵاویکردووەتەوە له‌زیندانى چاكسازیى گه‌ورانى سلێمانى شوێنى خه‌ڵوه‌تى
شه‌رعیى هاوسه‌ران، شوێنهكههۆڵێكى گه‌وره‌یه، كه‌زیاتر له200
كابینه‌ى دوو مه‌تر بهدوومهترى بهتهختهدرووست كراوه‌و
سه‌رجه‌میان به‌ته‌نیشتى یه‌كه‌وه‌ن و سه‌ریان نه‌گیراوه‌و نزمن، به‌شێك
له‌زیندانییه‌كان ده‌ڵێن له‌به‌ر شه‌رم و خراپیى شوێنهكهڕوویان نایه‌ت
خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
هاوبه‌ش
جه‌لال كه‌به‌هۆى كوشتنى كهسێكهوهبهچهقۆ سزاى
زیندانیى هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه وتوویەتی: ״شوێنى خه‌ڵوه‌تى شه‌رعیى هاوسه‌ره‌كان
له‌زیندان خراپه‌و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى پڕۆسه‌كه‌ى پێ نه‌دراوه،
بۆ نموونه‌ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا له‌په‌نجا كابینههاوسهرهكان
هه‌بن هه‌موویان ده‌نگى یه‌كترى ده‌بیستن و ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش زۆر تایبه‌ته‌و
ئهوهگونجاو نییه.״
فێنك
شیروان، ته‌مه‌ن 29 ساڵ، سێ ساڵههاوسهرهكهى زیندانه‌و ماوه‌ى
ساڵێكى حوكمه‌كه‌ى ماوه، فێنك لەو بارەیەوە دەڵێت ״له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه‌دا
من به‌رده‌وام بۆ خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م دهچمهزیندان، به‌ڵام
به‌ڕاستى شوێنێكى زۆر خراپه‌و هه‌موو جارێك بهتهریقییهوهدێینهدهرهوه.״
ڕونیشی
کردووەتەوە״خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى یاسایى و ڕێگهپێدراوهلهنێوان ژنومێرددا، به‌ڵام له‌ڕووى
دهروونییهوهئهو شوێنه‌ى دیاریكراوهبۆ ئه‌و كارهلهزینداندا
نه‌گونجاوه‌و پێویستهبیر لهدرووستكردنى كابینه‌ى سه‌ربه‌خۆ
یان ژوور بكرێتهوهبۆ ئه‌و كاره.״
زیندانى
چاكسازیى گه‌ورانى سلێمانى 1250 زیندانى تێدایه‌و حوكمى جۆراوجۆریشى تێدایه،
لهحوكمى لهسێدارهدانهوهبۆ ئه‌به‌دى و تا دهگاتهحوكمى
سووكیش.
یه‌كێك
لهكارمهندهكانى بهڕێوهبهرایهتییهكهكهنهیویست ناوى
ئاشكرا بكرێت، به״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند، قسه‌ى زیندانییه‌كان ڕاسته‌و شوێنى خه‌ڵوه‌تى شه‌رعییان
گونجاو نییه.
ئه‌و
كارمهندهوتیشى: ״جگهلهخراپیى ئه‌و شوێنهجیاوازییهكى زۆریش ده‌كرێت،
زیندانى هه‌یه‌له‌سه‌ر تیرۆر حوكم دراوه، به‌ڵام بهههفتهلهزیندان
ژنه‌كه‌ى لاى ده‌مێنێته‌وه‌و قاعهیهكى تهواوهتیشى ده‌درێتێ، به‌ڵام بۆ
زیندانییهكانى تر ده‌بێت بچنهئهو شوێنهخراپهوهخهڵوهتى
شه‌رعیى خۆیان بكه‌ن.״
به‌هۆى
زۆریى كابینهكانهوهسهرهگرتن بۆ خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى ڕوو نادات و سه‌ردانى
هاوسه‌رانیش هه‌مووى ڕێك خراوه. كارمه‌نده‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چاكسازیى گه‌ورانى
سلێمانى واى وت.
ئه‌و
شوێنه‌ى له‌ناو زیندانییه‌كه‌دا بهتهختهبۆ خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى درووست
كراوهلهلایهن بهڕێوهبهرایهتییهكهوهكراوهو لهدرووستكردن
و بیناكردنى زیندانه‌كه‌دا هیچ شوێنێكى تایبه‌ت بۆ خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى درووست نه‌كراوه‌و
شوێنیشى بۆ دیارى نه‌كراوه.
پێشه‌نگ
حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازیى گه‌ورانى سلێمانى، به״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند، شوێنى خه‌ڵوه‌تى شه‌رعى
له‌ناو زینداندا مه‌حكه‌م و ڕێكوپێكه‌و هاوسه‌ره‌كان ده‌توانن له‌وێدا یه‌كترى
ببینن.
وتیشى: ״بۆ ساڵى داهاتوو له به‌رنامه‌ماندایه
شوێنێكى تایبه‌ت و باشتر له‌وه‌ى ئێستا بۆ خه‌ڵوه‌تى شه‌رعیى هاوسه‌ره‌كان له‌ناو
زیندانى چاكسازیى گه‌ورانى سلێمانى درووست بكه‌ین.״