"مەلا مستەفا دەیوت من قەیتانی قۆنەرەم"
ڤیدیۆ.. مام جەلال: مەلا مستەفا دەیوت پێم بڵێن حیز بە و حیزبی مەبە

بۆ یەکەمجار عەلی کەریمی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی خۆی لەگەڵ مام جەلال بڵاودەکاتەوە و مام جەلال پەردە لەسەر کۆمەڵێک نهێنی مێژووی پارتی و عەبدولڕەحمان زەبیحی دەخاتە ڕوو، هەروەها دەڵێت ئەگەر قازی محەمەد لەسێدارە نەدرایە ئەوە دەبوایە بە ئاش بەتاڵ ناومان بهێنایە.

جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٧ەوە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ نوسەر و سیاسەتمەداری دیار، عەلی کەریمی ئەنجامداوە کە تێیدا نهێنی و چەند بۆچوونێکی تایبەتی خۆی دەخاتە ڕوو.

لەو چاوپێکەوتنەدا، تاڵەبانی دەڵێت کە مەلا مستەفا حەزی بە حزبایەتی نەبووە و بە زۆر داوادەکرا کاری حزبی بکات و خۆی دەیوت "پێم بڵێن حیز بە و حیزبی مەبە پێم بڵێن بچۆ بۆ بارەگای قەحبەخانە نەک بارەگای حزب".

عەلی کەریمی لەسەر ئەم چاوپێکەوتنە ڕایگەیاند " دوای دروود و ستایش بۆ رەوانی بەرزی مام جەلال، بۆ یەکەم جار دوای زیاتر لە 20 ساڵ، وتووێژی خۆم لە گەڵ بەرێزیان بڵاو دەکەمەوە، بۆ خزمەت بە هەموو هۆگران و لێکۆڵەرەوانی بەرێزی مێژووی کورد، ئەم وتووێژە زۆر سادە و ئاماتۆڕانە بە کامێرایەکی کۆنی VHS بە تاقی تەنیا کردوومە، رێک وەک خۆی دامناوە و هیچ دەستکاری و جوانکاریم تێدا نەکردوە و هەموو ئەمانەتێکم پاراستوە. هیوادارم سودم گەیاندبێتە بەشێک لە مێژووی شاراوەی نەتەوەکەم.".

ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەی مام جەلالە



02/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌