7 گیا بۆ نەهێشتنی چەوری ورگ


بێگومان خۆراكی تەندروست دەتپارێزێت لە بەرزبونەوە و زیادركردنی چەوری ورگ چونكە یەكێك لەو بەشانەی لەش كە شێوازێكی ناشرین پێدەبەخشێت زیادبونی ورگە،بەشێكی زۆریش لە خانمان و پیاوان بەدەست چەوری ورگیانەوە دەناڵێنن دەتوانی رۆژانە بە یەكێك لەم گیایانە چەوری ورگ بتوێنیتەوە.

1-چای سەوز: بە پێی توێژینەوەكان چای سەوز دەبێتە هۆی توانەوەی كیلۆگرامی زیادی لەش هەروەها یارمەتی توانەوەی ڕێژەی 70% كالۆری لەش لە رۆژێكدا دەدات و بەرگری لەش زیاد دەكات.

2-زەنجەفیل:پێكهاتەیەكی سروشتی بەسودە یارمەتی باشبونی تەندروستی لەش دەدات و چەوری لەناو دەبات و لەش لە ژەهراوی بون دەپارێزێت،دەكرێ لەڕێگای چای زەنجەفیلی گەرمەوە سود وەرگریت یان چەند پارچەیەك زەنجەفیل بخەرە كوپێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە.

3-دارچینی:یەكێكە لەو گیایانەی یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات ورگ ناهێڵێت و شەكری خوێن كەم دەكاتەوە و دەتوانی رۆژانە لەگەڵ قاوە یان چا تێكەڵی بكەیت.

4-تۆوی كەتان:ئەم پێكهاتەیە یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بكەیت و ئارەزوی خواردن كەم دەكاتەوە دەتوانی لەگەڵ كوپێك ئاو تێكەڵی بكەیت هەر كاتێك برسیت بو بیخۆیتەوە.

5-گیای گیسینگ یەكێكە لە پێكهاتە بەسودەكان و یارمەتی توانەوەی چەوری و كالۆری دەدات بەشێوەیەكی خێرا دەتوانی بەشێوەی چا بیخۆیتەوە.

6-سیر یەكێكە لە خواردنە تەندروستەكانی بۆ زۆر چارەسەری نەخۆشی بەكاردێت بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، سیر پێكهاتەیەكی باشە بۆ توانەوەی چەوری و ورگ ناهێڵیت.

7-بیبەری تون یارمەتی دابەزینی تێكڕای كێشی لەش دەدات و كرداری هەرس خێرا دەكات.


04/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌