ئەو خۆراکانەی کاریگەرییان لەسەر دەرکەوتنی زیپکە هەیە


بۆ ئەوەی هەمیشە پێستمان گەشاوە و جوان بێت، هەروەها کەمترین زیپکەی تێدا دروست بێت ئەوا پێویستە دوور بکەوینەوە لەم جۆرە خۆراکانە

یەکەم: شیری مانگا
توێژینەوەیەک دەریخستووە شیری مانگا یەکێکە لەهۆکارەکانی دروستبو،نی زیپکە، چونکە شیری مانگا شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن و (دروستبونی زیپکە)، هەروەها هۆکارێکە بۆ زیاتر چەور دەرکەوتنی پێست وە هۆڕمۆنی گەشەکردنی تێدایە کە هانی پیربونی پیست دەدات.

دووەم: خواردنە گەرم کراوەکان
ئەم جۆرە خواردنانە لەلیستی ئەو خواردنانەن کە دەبێت، لە بەکارهێنانیان بە ئاگا بین بۆ ئەوەی پێستێکی روونمان هەبێت.

سێیەم :خواردنە ئامادە کراوەکان
چەوری خواردنە ئامادەکراوەکان هۆکارێکن بۆ هەوکردن، لەتوێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە هەوکردن لە تەمەنی منداڵیدا پەیوەستە بەم خواردنانەوە ، هەوکردنیش هۆکاری سەرەکی دروستبونی زیپکەیە.

چی بخۆیت تا لە هەوکردنی پێست و زیپکە بە دوور بیت

یەکەم : چای سەوز
لە زۆرێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە چای سەوز یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دروستبوونی بەرگری دژی زیپکە، چونکە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دروستبونی چەوری کەم دەکاتەوە.

دووەم : گوێچکە ماسی
یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بەهای خۆراکی باشی تێدایە کە کاریگەرییەکانی زیپکە کەم دەکاتەوە، وەکو کانزای (زینک)، باشترین رێگاش بۆ دەستکەوتنی ئەم کانزایە لەم خۆراکانەی تریشدا هەیە نانی برژاو ،گۆشتی گوێرەکە ،کولەکە ...هتد

سێیەم :ئاوی میوەکان
میوە و سەوزەکان بە شێوەیەکی سروشتی یارمەتی لابردنی زیپکە ئەدەن، کە ماددەی بێتا کارۆتینی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری پێست دەدات وە دژە هەوکەرێکی باشە.


10/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌