کەی دەیلی-شوانە حەسەن ئەبوبەکر
به‌پێی بلاَوكراوهیهكی سه‌رچاوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی دڵی به‌ریتانی، بۆ هاوكاری وازهێنانی خه‌ڵك له جگه‌ره كێشان بۆ ماوه‌ی رۆژێك له رۆژنامه‌ی "ئێكس پرێس" ی به‌ریتانی باس له ژماره‌ی ئه‌و جگه‌رانه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی رۆژێكدا كه‌سانی جگه‌ره كێش ده‌یكێشن و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر رۆژانه 13 جگه‌ره بكێشرێت ئه‌كاته 4754 جگه‌ره سالاَنه".
ئه‌م رێكخراوه پشتیوانی له وه‌ستانی جگه‌ره كێشان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رۆژێك جگه‌ره نه‌كێشیت چ گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ر له‌شت دێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا؟
دوای 20 خولهك په‌ستانی خوێن نزم ده‌بێته‌وه تێكرای لێدانی دڵت ئاسای و یه‌كسان ده‌بێته‌وه .
دوای 2 كاتژمێر ئاره‌زووی جگه‌ره كێشان ده‌كه‌یت و رێژه‌ی نیكۆتینی له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه رارای و هه‌ست كردن به برسێتی زیاد ده‌كات.
دوای 8 كاتژمێر ئۆكسیدی كاربۆن له خوێنتدا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌روات و رێژه‌ی ئۆكسجینی خوێنی ئاسای ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌رێته‌وه باری سروشتی خۆی.
دوای 24 كاتژمێر ئه‌گه‌ره‌كانی توشبونت به زه‌بحه‌ی دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه.
دوای 48 كاتژمێر توانای هه‌ناسه‌دان و هه‌وا هه‌ڵمژین باشتر ده‌بێت له پێشتر و ئارامتر توڕه‌یت به‌ره‌و كۆتای ده‌چێت.
دوای 3 رۆژ نیكۆتین به ته‌واوی له له‌شتدا نامێنێت هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌بێت.
دوای 3 مانگ سوڕی خوێن خێرا ده‌بێت و جوڵه‌ی له‌ش ئاسانتر ده‌بێت و چوستی سیه‌كانت ده‌گاته له %30.
پاش تێپه‌ربونی 9 مانگ هێز و توانای له‌ش زیاد ده‌كات و سییه‌كانت كرداری پاكردنه‌وه له نیكۆتین ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌ری توشبونت به جیوبی لوت به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌روات.
دوای ساڵێك مه‌ترسی توشبونت به نه‌خۆشی ته‌سك بونه‌ی خوێنبه‌ره‌كانت به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌روات و فراوان ده‌بنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی جگه‌ره‌ت ده‌كێشا.
دوای تێپه‌ربونی 2 ساڵ توشبونت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه ده‌روات و دڵ ده‌گاته‌وه باری سروشتی و یه‌كسانی خۆی.
له‌دوای تێپه‌رینی 10 ساڵ رێژه‌ی توشبونت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و مردن به‌م نه‌خۆشیه كه‌م ده‌بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر.
دوای 15 ساڵ تێكرای دڵ ئاسای ده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌تی توشبونت به نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كان و سه‌كته‌ی دڵ نامێنێت وه‌ك كه‌سێك پێشتر جگه‌ره‌ی نه‌كێشا بێت.