‌لە مۆندیالی یانەکانیشدا ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکی بۆ مێژوو تۆمارکرد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی شکاند بۆ مێژووی خۆی و مۆندیالی یانەکان.

ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی بەرامبەربوونەوە لە تایمی دووەمدا بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات بەرامبەر بە جەزیرەی ئیماراتی، بەوەش بووە گۆڵکاری مێژووی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان.

ڕۆناڵدۆ خاوەنی ٦ گۆڵە لە مۆندیالی یانەکان ، بەوەش سەرکەوتووە بەسەر لیۆنێل مێسی و سوارێزو سیزاردا کە هەریەکەیان ٥ گۆڵیان هەیە.


14/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌