‌یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید لە ئیتاڵیا داواکراوە

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئەی سی میلان هەوڵدەدات دانی سیبایۆس بباتە ڕیزەکانییەوە.

سایتی کاڵچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردەوە، یانەی میلان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی کە گرێبەستێک پێشکەش بە ڕیاڵ مەدرید بکات بۆ کڕینی دانی سیبایۆس ، چونکە ئەو یاریزانە بە کەمی لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدریدا بەشداری دەکات کە ١٨٦ خولەک بووە لەم وەرزەدا.

سیبایۆسی تەمەن ٢١ ساڵ، بەم دواییە ناوی پەیوەستبووە بەوەی کە پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە بکات، تاکوو لەوێ بەسەرەکی یاری بکات، بەڵام ئەو گرێبەستە سەری نەگرت.

جگە لە یانەی میلان، یانەی یۆڤانتۆسیش گرنگی بە گواستنەوەی سیبایۆس دەدات، بەڵام میلان دەیەوێت گرێبەستەکە بە سودی خۆی یەکلا بکاتەوە.



14/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌