دەربارەی کلاسیکۆ

بڵند لهۆنی

کلاسیکۆ بە واتایی کۆن دێت، مەبەست لێی ئەو ڕکابەریە کۆنەی نێوان یانەی بارسێلۆنای هەرێمی کەتەلۆنیا و ڕیاڵ مەدرید یانەی شاهانەی ئیسپانیا یە.

هەردوو یانەکە لەماوەی ڕابردوو دا بە ئاستێکی ناجێگیر و چەندین قەیران دا تێپەڕیوون، بەڵام ئێستا یانە کەتەلۆنیەکە لەسەرووی ڕیزبەندی دایە، زەینەدین زێدان ڕاهێنەری یانە بەرگ سپیەکە یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی یانەی بلاوگرانای ئاشکرا کرد، هەروەها لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا ووتی" تیر شتیگن یەکێکە لە باشترینەکان، دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین بۆ گۆڵ تۆمار کردن."

لەلایەکی ترەوە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا ڕایگەیاند کە هەڵەکانی یاری کۆتایی جامی سوپەر دووبارە ناکەنەوە، هەروەها ووتی"پێویستە زیاتر کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین." ووتەکانی ڕاهێنەرەکە لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا بە چەندین پلان و پێکهاتەی جیاواز یارییان کردووە، لەوانە ٤-٤-۲ یان ٤-۳-۱-۲، هەروەها تاکو ئێستا یانەکە ئەنجامەکانیان زۆر باش بوون، بەڵام گۆڕانکاری زۆر دەبینرێت لەشێوازی یاری کردنیان دا، وەک زیاتر یاری کردن لە باڵەکان دا، هەروەها گرنگیدان بە لایەنی بەرگری یانەکە.

زوومی کامێراکان لەسەر هەردوو ئەستێرەی یەکەمی یانەکانیانە، کە ئەوانیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاکو ئێستا توانیویەتی ۱۷ گۆڵ تۆمار بکات و لیۆنێل میسی بە ۲٤ گۆڵ گۆڵکاری مێژووی کلاسیکۆیە.



23/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌