تەندروستی ...پێش پەیوەندی سێکسی لەم هەڵانە دووربکەوەرەوە
پەیوەندی سێکسی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت، ئەو ساتەیە کە دووریت لە هەموو جیهان، باشترین و خۆشترین کاتی نێوان دوو هاوسەرە، بەڵام هەندێ ڕەفتار دەبێتە هۆی تێکدانی ئەو کاتانەت و کاریگەری لەسەر هاوسەرەکت دەبێت، ئەو ڕەفتارانەش بە پێی ماڵپەڕی "jamalouki " بریتین لەم خاڵانە:
هەوڵبدە ماوەی نێوان لابردنی مووی ئەندامی هەستیار و پەیوەندی سێکسی نێوان خۆت و هاوسەرەکت کەمێک زۆر بێت، چونکە پێست هەسیتار دەبێت هەو دەکات و دەخورێت و تووشی سووربوونەوە دەبێت.
پێش پەیوەندی سێکسی، هەرگیز خواردنی تون و بەهارات مەخۆ، تووشی هەڵئاوسان دەکات، دەبێتە هۆی شەرمەزار کردنت.
هەوڵبدە پێش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی هەرگیز خواردنی زۆر نەخۆیت، چونکە تووشی بێزاری و تینوێتیت دەکات، چالاکیەکانت لاواز دەبێت، هەوڵبدە لەو کاتانەدا زیاتر چەرەس و بادام وگوێز بخۆ.
پێش پەیوەندی سێکسی بڕێکی زۆر ئاو مەخۆرەوە، ، ناچارت دەکات زۆرتر میز بکەیت، کاریگەری سلبی لەسەر ئارەزووی سێکسی هەیە.
مێشک تووشی ڕاڕای و شڵەژان مەکە، زۆر بیر بکەیتەوە لەوەی لەشت چۆنە یان نا؟، چونکە هاوسەرەکت تۆی خۆشدەوێت بەهەر شێوازێک تۆی قبووڵە.
زۆرترین خوێنراو
هەواڵی پەیوەندی دار ..