ئەم خۆراکانە منداڵبوون ئاسان دەکات


دایکایەتی جوانترین کاتی ژیانە کە خانمان چاوەڕووانی دەکەن، بەڵام لەدایکببوونی منداڵیش کارێکی ئاسان نییە، بەتایبەتی ئەو خانمانەی یەکەم منداڵیانە، چونکە زۆر دەترسن.

بەپێی ماڵپەڕی "layalina" ئەم خۆراکانە دەبنە هۆی ئاسانکردنی منداڵبوون، کە بریتین لە:

ئەنەناس یەکێکە لە خۆراکە سوود بەخشەکان، بۆ ئاسانکردنی منداڵبوون، بەهێزبوونی لەشت.

ڕۆن گەرچەک ڕیخۆڵە ڕەوان دەکات و یارمەتی منداڵدان دەدات تا ئاسان، بەڕێگەی سروشتی لەدایک ببێت.

باینجان و خواردنی بەهاراتی تون، بەشێوەیەی باش کاریگەری لەسەر ئاسانکردنی منداڵبوون هەیە.

خورما خواردنێکی بەسوودە بۆ ئاسانکردنی منداڵبوون، هەوڵبدە پێش چەند مانگێک بەرلە لەدایکبوونی منداڵەکە بیخۆ.

خواردنی توون زۆر یارمەتیدەرە بۆ لەدایکبوونی منداڵ و زوو هاتنە دەرەوەی.

گەڵای زەیتون لە ئاودا بکوڵێنە و لەگەڵ کەمێک هەنگوین تێکەڵی بکە و بیخۆرەوە، چونکە زۆر یارمەتیدەرە بۆ منداڵدان لەکاتی منداڵبوون.

مەعدەنوس پێکهاتەی ئالایبولی تێدایە، کە بۆ منداڵدان بەسوودە دەتوانی لەگەڵ ئاو بیکوڵێنیت و بیخۆیتەوە.


23/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌