دێربی میلانۆ

بڵند لهۆنی

ئەمشەو لەمیانەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا دا، دێربی میلانۆ ناسراو بە دێربی تووڕەیی لەنێوان هەردوو یانەی میلان و ئینتەر دا بەڕێوەدەچێت.

یانەی میلان بەپلانی ٤-۳-۳ یاری دەکەن، هەروەها پێشبینی دەکرێت بە گوێرەی ڕاهێنانەکان هەریەکە لە چالهانۆغلۆ و لۆکاتێلی و سێلفا سەرەکی بن، لەبەرامبەردا ئینتەر بەپلانی ٤-۲-۳-۱ یاری دەکەن و گومان لە بەشداری کردنی پریسیج دەکرێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت کاراموا لەجێی یاری بکات.

هەردوو یانەکەی شاری میلانۆ لە کۆتا دوو یاری دا یارییەکانیان دۆڕاندووە، ئەمشەو کار لەسەر گەڕاندنەوەی یانەکانیان دەکەن بۆ ڕێڕەوی سەرکەوتن.

 
 


27/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌