بڵند لهۆنی
کەریم بنزیمە یاریزانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێکان هات.
ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووە هێرشبەرە فەڕەنسیەکە تووشی پێکانێک بووە لەپێی ڕاستی دا، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
بنزیمە ئێستا لە کێشەدایە لەگەڵ یانەکە، پێدەچێت لەماوەی گواستنەوەی زستانەدا یانەکەی جێبهێڵێت.