یاریزانێک گەڕایەوە یانەکەی پێشووی

بڵند لهۆنی

دیێگۆ کۆستا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەفەرمی گەڕایەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ئەمڕۆ یاریزانەکەی پێشووی یانەی چێڵسی بەدەزگاکانی ڕاگەیاندن ناسێنرا، هەروەها جیاواز لە درێسی پێشووی یانەکەی، درێسی ژمارە ۱۸ ی پێبەخشرا.

دوای ئەوەی کۆنتی ڕاهێنەری چێڵسی لەسەرەتایی وەرز دا بە یاریزانەکەی ڕاگەیاند بوو، کە لە پلانەکانی دا نیە بۆ وەرزی نوێ، یاریزانەکە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ یانە ئیسپانیەکە دا بوو، کە پێشتر یاری بۆ کرد بوو ئەمڕۆ بەفەرمی گواستنەوەکە ڕاگەیاندرا.



31/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌