به‌ڤیدیۆ.. نه‌ریمان بابان پیرۆزباییه‌كى جیاواز ده‌كات


هونه‌رمه‌ند  نه‌ریمان  بابان  به‌ شێوه‌یه‌كى جیاواز  و له‌ رێگوى  به‌رهه‌مێكى  كۆنیه‌وه‌ پیروزبایى  هاتنى ساڵى  نوێ  ده‌كات.

له‌ رێگه‌ى  گرته‌یه‌كى  ڤیدیۆییه‌وه‌ كه‌ بڵاوىكردۆته‌وه‌ هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان  پیرۆزباى ساڵى  نوێده‌كات  ده‌ڵێت  "بۆ من  ئه‌م ساڵ  ساڵێكى  زۆر ناخۆش بوو".

نه‌ریمان  له‌ به‌رده‌وامى  وته‌كانى   ده‌ڵێت به‌ بوێنه‌ى  هاتنى  ساڵى  نوێوه‌ به‌رهه‌مێكى  خۆمتان پێشكه‌ش  ده‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كه‌ى له‌ سه‌رتاى ساڵانى  نه‌وه‌دانى سه‌ده‌ى رابردوو وتووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند  وێنه‌یه‌كى  كۆنى  خوى به‌ گرته‌ ڤیدیۆ ییه‌كه‌دا  ده‌رده‌كه‌وێت.

نه‌ریمانى بابان یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانى كوردستان و شارى سلێمانى، دامه‌زرێنه‌رى تیپى مۆسیقاى بابانه‌، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه‌، دوایین كارى هونه‌رى بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌لبوومى " 1440 ڕۆژ " بوو، كه‌ له‌ ساڵى ٢٠١٢ یه‌كێك بوو له‌ پڕفرۆشترین به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و ساڵه‌، ئه‌لبوومێكى هه‌شت تراكى ئاماده‌یه‌ بو بڵاوكردنه‌وه‌  جگه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى  كلیپى "بێده‌نگ به‌  هیچ  مه‌ڵى". 




31/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌