هونه‌رمه‌ند كریستاڵ بویهكهمجار وێنه‌ى دوو خوشكى بڵاوكرده‌وه هه‌ر زوو بوونه جێى سه‌رنجى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌ڵێت ئه‌م دوو خوشكه‌ى كێبڕكێى كریستاڵ و كاردیناى خوشكیان ده‌كه‌ن.
كریستاڵ له رێگه‌ى ئینستاگرامه‌وه وێنه‌ى هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ى "رێژنه و رۆژنه" بڵاوكرده‌وه، هه‌ر زوو ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى هه‌بوو به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ى وێنه‌كه‌یان دێوه ده‌ڵێن ئه‌م دوو خوشكه‌ى له خۆى و كاردیناى خۆشكیان جوانترن.
خوشكه‌كانى كریستاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌ندیك یه‌كه‌مجار بووه ببیندرێن به‌ڵام به بێ زانیارییه‌كانى ئه‌و دوو خوشكه‌ى كارى مۆدێل ده‌كه‌ن.
كریستاڵ له دایكبووى شارى سلێمانیه، ده‌رچووى پهیانگاى هونهرجوانهكانه، پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارى چه‌ند درامایه‌كى كردووه، له چه‌ند ساڵى رابردوو به هاوكارى هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئهلبووێكى بڵاوكرده‌وه، دواین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى بهرههێك بوو بۆ پێشمه‌رگه.