هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگ كۆچى دوایى كرد



هونه‌رمه‌ندى دیارى هونه‌رى شێوه‌كارى عێراقى "عادل كامل" دواى ماوه‌یه‌كى زۆر ململانێ  له‌گه‌ڵ  نه‌خۆشى  گیانى  له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌كانى  هه‌واڵ  بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ  هونه‌رمه‌ند شێوه‌كار و نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرى عێراقى "عادل كامل"  دواى ماوه‌یه‌كى زۆر ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى  دوواجار له‌ شارى  به‌غداد  كۆچى  دوایكرد.

عادل كامل  یه‌كێكه‌ له‌  هونه‌رمه‌ند و  نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره‌كانى بوارى هونه‌رى  شیِوه‌كارى  خاوه‌نى  چه‌ندین  نوسین  و  پێشانگایه‌، جگه‌ له‌وه‌ى  له‌سه‌ر ئاستى  وڵاتانى عه‌ره‌بى  خاوه‌نى پێگه‌ى  تایبه‌تى  خۆى بووه‌ له‌  هونه‌رى  شێوه‌كارى



31/12/2017






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌