وه‌نه‌وشه‌ به‌ جیاوازترین شێوه‌ ده‌ركه‌وت


هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمان ناسراو به‌ وه‌نه‌وشه‌" به‌ بۆنه‌ى هاتى ساڵى نوێوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى  جیاواز ده‌كه‌وت  و  هه‌وادارانیشى  ده‌ڵێن  به‌م جۆره‌  قه‌شه‌نگ ترى.
 
هونه‌رمه‌ند  به‌یان  عوسمان  به‌ بۆنه‌ى هاتنى ساڵى  نوێوه‌  نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه‌  و پیرۆزبانى  له‌  هه‌وادارانى كرد  به‌ڵام  ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى بووه‌  جێى سه‌رنجى  ئه‌وانه‌ى  وێنه‌كانیان  دیوه‌.

به‌یان  ئه‌مجاره‌ به‌  جل  و به‌رگى  كوردییه‌وه‌  ده‌ركه‌وت  هه‌وادارانى  ده‌ڵێن ئه‌م جاره‌  ته‌واو جیاوازه‌ جونكه‌ جله‌كانى له‌گه‌ڵ  جوانییه‌كه‌ى  ته‌واو  گونجاوه‌ و هیواى  سه‌ركه‌وتنى بۆ  ده‌خوازن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسى ئه‌و  كه‌سه‌ى كرد  جله‌كانى پێشكه‌ش  كردووه‌.

هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمان له‌دایكبووى شارى سلێمانییه‌، ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانییه‌، به‌شدارى چه‌ندین كارى هونه‌رى كردووه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى له‌ به‌شى دووه‌مى درامایى گه‌رده‌لول به‌ كاره‌كته‌رى وه‌نه‌وشه‌ توانى ببێته‌ خاوه‌نى ناوبانگێكى زۆر.


01/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌