له رێگه‌ى چه‌ند په‌یجێكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵى سوتانى كاروان خه‌باتى بڵاو ده‌كرێته‌وه كوردستان ده‌یلى نیوز راستى هه‌واڵه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
له دره‌نگانێكى شه‌وى رابردووه هه‌واڵى سوتانى هونه‌رمه‌ند كاروان خه‌باتى بڵاو كراوه‌ته‌وه به هۆى یارى ئاگرینه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و هونه‌رمه‌نده به كوردستان ده‌یلى نیوزى راگه‌یاند ته‌واوى ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ده‌ڵێن كاروان
سوتاوه ، ئه‌و سه‌لامه‌ته و هیچ شتێكى له‌و جۆره‌ش نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى كاروان دوێنى شه‌و تا دره‌نگانێك ئاهه‌نگى هه‌بووه به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵه‌و و ئه‌وانه‌شى شتى وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه یان رقیان له كاروانه یان ئه‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه لایك و كۆمێنت بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن.
كاروان خه‌باتى یه‌كێكه له هونه‌رمه‌ند میللیه ناسراوه‌كانى شارى سلێمانى، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانى دانیشتهنه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان.