دڵنیا قه‌ره‌داغى نوێترین وێنه‌ى بڵاوكرده‌وه‌


هونه‌رمه‌ند  دڵنیا  قه‌ره‌داغى  كه‌  ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌  له‌ وڵاتى میسر  ده‌ژى  به‌هۆى  هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ قونسوڵى پێشوى وڵاتى میسر له‌  هه‌ولێر، نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه‌.

دڵنیا  قه‌ره‌داغى  له‌ رێگه‌ى  تۆڕى  كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌ت به‌  خۆى  چه‌ند  وێنه‌یه‌كى  نوێى بڵاو كرده‌وه‌ كرده‌وه‌ ، هه‌وادارانى  دڵنیا  پێیان وایه‌  ئه‌و  هونه‌رمه‌نده‌ به‌رده‌وام  رووخسارى  جوان ده‌بێت ده‌ڵێن هۆكارى  جوانییه‌كه‌ى  نه‌شته‌رگه‌رى  جوانكارى  و  ماكیاژ  كردنه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى  دڵنیا له‌ ساڵانى پێشوو  چه‌ند  به‌رهه‌مێكى به‌ زمانى  عه‌ره‌بى بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌شدارى چه‌ند  ئاهه‌نگێكى كردووه‌ له‌ وڵاتى میسر به‌ڵام ئه‌مساڵ هیج به‌رهه‌م و ئاهه‌نگێكى نه‌بووه‌ پێشبینى  ده‌كرێت به‌  هۆى مردنى دایكى له‌ ساڵى 2017 هۆكارى  ئه‌وه‌ بێت كارى  هونه‌رى  نه‌بووه‌.

دڵنیا قه‌ره‌داغى خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه‌ له‌ دواى هاوسه‌رگیرى و چوونى بۆ وڵاتى میسر چه‌ند به‌رهه‌مێكى به‌ زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردۆته‌وه‌، دوایین كارى به‌رهه‌مهێنانى  گۆرانییه‌ك بوو به‌  ناوى"روح وسبنی" كه‌ به‌  زمانى  عه‌ره‌بى  وتبووى.


01/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌