به‌ڤیدیۆ..كه‌نار یه‌كه‌م گۆرانى بڵاوده‌كاته‌وه‌


هونه‌رمه‌ندى مۆسیقى کەنار تەھای یەکەمین بەرھەمی گۆرانی بەناوی "دەمەگری" بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە دیت له‌ رابردوو به‌  هاوكارى  گروپى  موزیكى لوڕ  وه‌ك موزیك ژه‌ن به‌شدارى  كارى هونه‌رى چه‌ند  هونه‌رمه‌ندێك  كردووه‌.

به‌رهه‌مه‌  نوێیه‌كه‌ى  كه‌نار  به‌  ناوى  "دەمەگری"ه‌،  كردویه‌تیه‌ دیاری ساڵی نوێ  ده‌بێته‌  یەکەم کاری ھونەرى  لە بواری گۆرانی وتندا، موزیک و دابەشکردن و تۆمار و میکسی  ئه‌م به‌رهه‌مه‌  لەلایەن  "نزار زێوێی" هاوسه‌رى  كه‌ناره‌وه‌ ئەنجام دراوە.

كه‌نار ئاشكراى كردووه‌  وه‌  ده‌ڵێت  ئامانجی من لەبواری ھونەری گۆرانی وتندا لە ئێستادا زیندو کردنەوەی ئەو میراتە گەورەیەیە کە لەلایەن ھونەرمەندانی پێش خۆمانەوە بۆمان بە جێ ماوە لەچوار چێوەی داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردەواریدا .

ده‌مه‌گرى كه‌نار  شادومان محەمەد  كارى دەرھێێنان  بۆ كردووه‌ سیروان  كه‌ریم  دیمه‌نه‌كانى  وێنه‌گرتووه‌  و  ھەرێم نوری کاری مۆنتاژی ئه‌نجامداوه‌ به‌رهه‌مى  كه‌ناڵى  خاكه‌.



02/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌