ئالان عومه‌ر به‌هۆى وێنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ر ره‌خنه‌ كه‌وت

هونه‌رمه‌ند  "ئالان عومەر" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕەخنە باران کرا، به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى به‌ شێك له‌ جه‌سته‌ى.

 هونه‌رمه‌ندى  گۆرانیبێژ ئالان عومەر،له‌ رێگه‌ى ئه‌كاوتنى تایبه‌تى  خۆى له‌  فه‌یسبووك  به‌ بۆنه‌ى هاتنى ساڵى  نوێوه‌  وێنه‌یه‌كى  نوێى بڵاوكرده‌وه‌،  به‌ڵام وێنه‌كه‌ى به‌ دڵى  هه‌وادارانى نه‌بوو ده‌ڵێن بۆ كه‌سیكَى  ناسراو  هونه‌رمه‌ند وا  ئاسایى  نییه‌ بو  جۆره‌  وێنه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، جه‌سته‌ى  ده‌ربخات

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ ئالان عومه‌ر نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوه‌ هەروەها جلێکی نیمە ڕووتی لەبەردایە کە کەمێک سنگی دیارە، ئەمەش بووە جێی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

ئالان  عومه‌ر  له‌ دایكبووى شارى سلێمانى  ده‌رچووى په‌یمانگاى پزیشكییه‌ ، ساڵى 1998  ده‌ستى به‌ كارى  هونه‌رى  كردووه‌، له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى  جیابوته‌وه‌  و خاوه‌نى  كچێكه‌،  خاوه‌نى  ده‌یان  كلیپ و گۆرانییه‌  جگه‌ له‌  بوونى 5  ئه‌لبووم  و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتى سوید  ده‌ژى.


02/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌