گروپى موزیكى لوڕ له ساڵیادى دامه‌زراندنیاندا دوو كۆنسێرتى خێرخوازى له شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ن.
نزار زیوێى سه‌ر په‌رشتیارى گروپى موزیكى لوڕ به "كوردستان ده‌یلى نیوزى" راگه‌یاند له ساڵ یادى دامه‌زراندنى گروپى موزیكى لوڕ کۆنسێرتی گۆرانی و موزیک بۆ هونەرمەندان (مەسعود عەزیزی و کەنار تەها )سازدەکهین ، ئەم کۆنسێرتە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییە بۆ زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکەی شاری دەربەندیخان و کرماشان ، لێرەوه بانگهێشتی ئێوەی بەڕێز دەکەین بۆ بەشداریتان لەم بۆنە هونەری و مڕۆڤ دۆستیەدا.
نزار وتیشى كۆنسێرته‌كان لە بەرواری 13ـ1ـ2018 لەهۆڵی ڕۆشنبیری لەشاری سلێمانی ڕۆژی شەممە کات 5ی ئێوارە،لە بەرواری 15ـ1ـ2018 ڕۆژی دووشەممە لەشاری هەولێر لەهۆڵی کتێبخانەی گشتی زەیتون لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان کات ٤ی ئێوارە ساز ده‌كرێت .
گروپى موزیكى لوڕ له ساڵى 2008 دامه‌زراوه، ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى 12 ژه‌نیاره له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، تا ئێستا خاوه‌نى 80 به‌رهه‌مى تۆماكراون له‌گه‌ڵ دروستكردنى 30 كلیپ و ساز كردنى 30 كۆنسێرت بو هونه‌رمه‌ندان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان.