4 هه‌ڵه‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌و بوونت


ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی ناته‌وێت كێش زیاد بێت، یاخود هه‌وڵ ده‌ده‌یت كێش كه‌م بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك ئاگاداری هۆكارەنی قه‌ڵه‌وی بیت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و ره‌فتارانه‌ هه‌ڵبگریت و یارمه‌تی له‌ش بده‌یت زوتر كێش دابه‌زێت.

ته‌ركدانی ژه‌مێك كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانیان كه‌ گرنگترین ژه‌می خۆراكیه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هۆكارێكی باشه‌ بۆ دابه‌زینی كێش و راگرتنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌ش به‌یه‌كسانی كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات، هه‌وڵبده‌ له‌بری ئه‌وه‌ كه‌م بخۆ یان ژه‌مێك بكه‌ به‌ خۆراكی سوك وه‌ك ئێواره‌ ده‌توانی میوه‌ یان پرۆتینه‌كان بخۆیت وه‌ك فاسۆلیا یان نۆك.

له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا واز له‌ ئاو خواردنه‌وه‌ بهێنه‌، چونكه‌ زیانی هه‌یه‌ له‌رووی ته‌ندروستی و كێشیشه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاته‌كانی تردا به‌تایبه‌تی كاتی برسیه‌تی ئاو باشترین سودی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی كێشێكی زۆری له‌ش و توانه‌وه‌ی چه‌وری و هه‌وڵبده‌ 8 كوپ ئاو كه‌متر مه‌خۆ رۆژانه‌.

هه‌روه‌ها خواردنی شیرینی له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌ڵه‌ویه‌، هه‌روه‌ها جیاوازی له‌نێوان خواردنی كه‌م چه‌وری كه‌م كالۆریدا بكه‌ مه‌رج نیه‌ كه‌م چه‌وری بێت كه‌م كالۆریش بێت.


03/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌