هه‌میشه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پوكانه‌وه‌ی ئێسك و
نه‌خۆشیه‌كانی دڵ یه‌كێكه له نه‌خۆشیه مه‌ترسیدار و گه‌وره‌كان كه توشی
خانمان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی تر هه‌یه كه رۆژانه
خانمان بێزار ده‌كات و بۆته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیان و كاریگه‌ری كردۆته
سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیان.
سوڕی مانگانه %85 خانمان توشی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی بێزاركه‌ری تر ده‌بێت
به‌هۆی سوری مانگانه‌وه كه بریتین له هه‌ڵئاوسان و هه‌وكردنی گه‌ده و
هه‌ستیاری مه‌مكه‌كان و ئازاری سه‌ر و خه‌مۆكی و دوودڵی و بێزاری و ئازاری
پشت و شان و سك، ده‌كرێت ئه‌و ئازارانه كه‌م بكه‌یته‌وه به كه‌م
خواردنه‌وه‌ی مادده كافاینه‌كان و خوێ وه‌ك چاو و قاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
هه‌ست به كرژبوون كرد كالسیۆم بخۆ وه‌ك شیر.
كرژبوونی حه‌وز واتا (تشنج) كه‌ده‌بێته هۆی هه‌وكردن و ئازارێكی زۆر
له‌سه‌ر ئاستی ره‌حم و سك،ده‌كرێت جه‌وه‌نه‌ی گه‌رم به‌كاربهێنیت ، یان
چاره‌سه‌ری پێویست لای پزیشك وه‌ربگریت.
بوونی تایمێسك و برین له‌سه‌ر لێوه‌كان كه له %90 خانمان توشی ده‌بن، ده‌توانیت كرێمی و چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌كاربهێنیت.
هه‌ڵئاوسانی قاچ و ده‌سته‌كان به‌هۆی دووگیانی یان خواردنی ده‌رمانی
دژی دووگیانی یان گۆرانكاریه هۆرمۆنیه‌كان، له‌و حاڵه‌ته‌دا خواردنه‌وه‌ی
چای سه‌وز زۆر پێویسته.
قه‌بزبوون به‌هۆی زۆر بیركردنه‌وه و دوودڵی و خه‌مۆكی توشی زۆرێك له خانمان ده‌بێت و كرداری هه‌رسی خاو ده‌بێته‌وه.
كێشه‌ی له‌پێكردنی پیڵاوی به‌رز به‌هه‌مان شێوه یه‌كێكه له كێشه
دیاره‌كانن چونكه زیان به پێ و پشت و بڕبڕهكانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
خانمان له‌كاتی خه‌ودا زۆرتر توشی ئاره‌ق كردنه‌وه ده‌بن، هه‌ر بۆیه
پێویسته ئامێری ئهلكترۆنیهكانت 2 كاتژمێر لێ دوور بێت به‌ر له خه‌وتن،
چونكه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هۆرمۆنه‌كانت.