زێدان پێشنیارەکەی پیرێز ڕەتدەکاتەوە

بڵند لهۆنی


زەینەدین زێدان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ فلۆرێنتۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە کۆبوونەوەکەیان دا نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەووە ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە لەگەڵ هەریەکە لەسەرۆکی یانە شاهانەکە هەروەها لەگەڵ خۆسێ سانچێزی بەڕێوبەری گشتی یانەکە کۆبوونەتەوە سەبارەت بە پلان دانان بۆ گواستنەوەی زستانە(میرکاتۆی زستانە) لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەکە لە فلۆرێنتۆ پێرێز و خۆسێ سانچێز پێشنیاری گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکەن، بەڵام زێدان پێشنیارەکەیان ڕەتدەکاتەوە هەروەها پێی وایە تاکو کۆتایی وەرز دەتوانێت لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و بنزیمە و بەیل سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

پێشنیاری کارگێڕی یانەکە لەکاتێکدایە هێڵی پێشەوەی یانە مەدریدیەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە قەیران دا بوو، گاریس بەیل دوای چەند پێکانێکی یەک لەدوای یەک گەڕاوەتەوە ناو یاریگاکان، هەروەها کەریم بنزیمە ڕەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت بەهۆی ئەو ئاستە لاوازەی لەم دوایانەدا پیشانی داوە.



03/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌