بەرشەلۆنە پاڵێوراوه‌ بۆ نازناوه‌كه‌

رۆژنامەی سپۆرت یانەی بەرشەلۆنە بە بهێزترین پاڵێوراوە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی چانپیۆنز لیگ. 

ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی راپرسیەکی ئەنجامدا لە نێوان یانەکانی "بەرشەلۆنە، ریال مەدرید مانچستەرسیتی، مانچستەریۆنایتد، پاریس سانجیرمان، بایەرمونیخ، یۆڤانتۆس"، لەراپرسیەکەدا یانەی "بەرشەلۆنە" بەهێزترین پاڵێوراو هەڵبژێدرا بۆ بەدەست هێنانی نازناوی چامپۆنز لیگ کە رێژەکەی %٤٢ بوو. 

شایەنی باسە یانەی مانچسەر سیتی ئینگلیزی پلەی دووەمی ریزبەندیەکەی گرت بە %٤١ یانەکانی تریش بەم شێوەیه‌ بووە . پاریس سانجیرمان%١٠ ریال مەدرید %٦ بایەرمونیخ %١ یانەی یۆڤانتوس و مانچستەر یۆنایتد %٠ بەدەست هینا. 

ئەمەیش لەکاتیکدایە یانە کەتەلۆنیەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بە پلەی یەکەم سەرکەوتوو هیچ دۆرانێکی نەبوو.

ئامادەکردنی . جوتیار قادر


03/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌