به‌ڤیدیۆ.. قادر ئەسعەد گوڵی تەمەن بڵاودەکاتەوە


هونه‌رمه‌ند  قادر ئەسعەد نوێترین به‌رهه‌مى  هونه‌رى خۆى له‌ ساڵى  2018 به‌  ناوى " گوڵى  ته‌مه‌ن"  بڵاو كرده‌وه‌  كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌یدا  هاوسه‌ره‌كه‌ى  وه‌ك  ئه‌كته‌ر رۆڵ  ده‌بینێت.
 
قادر ئەسعەد له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌ڵێت، هۆنراوه‌ى گۆرانییەکە هی خۆیەتی، ماستێرینگی لەلایەن بژار دیلان، رۆستەم باجەلان ئامادە و دابەشی کردووە و میوزیکی  لە تورکیا ئامادە کراوە.

قادر ئه‌سعه‌د ئه‌وه‌شى دركاند ئه‌م به‌رهه‌مه‌ خۆیى و هاوسه‌ره‌كه‌ى و هه‌ولێرى  كوڕى كارى وێنه‌گرتن و  ده‌رهێنان  و  مۆنتاژیان بۆ كردووه‌ له‌ وڵاتى سوید، پەیمانى هاوسه‌ریشى ئەکتەری سه‌ره‌كى کلیپەکەیە.

قادر ئه‌سعه‌د له‌ دایكبووى ساڵى 1967ى شارى هه‌ولێره‌، سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1984، خاوه‌نى  چه‌ندین  كلیپ  و گۆرانى  و كلیپه‌   و دواین  كارى هونه‌رى بڵاو كردنه‌وه‌ به‌رهه‌مێك بوو له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆى كوردستان.


04/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌