بۆچی بە یۆڤانتۆس دەوترێت (خانمە پیرەکە)؟

کاروان گەردی

یانەى یۆڤانتۆس نازناوی خانمە پیرەکەى پێدراوە ، هەندێ دەڵێن لەبەرئەوەى دێرینترین یانەی ئیتاڵیایە و هەندێکیش دەڵێن نازناوی دایکی یاریزانێکە و چەند شتێکێ تر بەڵام راستیەکە بەم جۆرەیە
پێش ئەوەی یانەى یۆڤانتۆس دامەزرێت ، خانمێکی پیر ناوی (ئیلیانا) دەبێت و لە تۆرینۆ دەژی، ئەو خانمە زۆر حەز بە یاریی تۆپی پێ دەکات، لە تەنیشت خانوەکەیەوە یاریگایەکی بچوک دەبێت کە هەر هی ژنە پیرەکە دەبێت ، لەو یاریگا بچوکە رۆژانە ژمارەیەک منداڵ دێن بۆ یاریکردن و ژنە پیرەکەش هاوکارییان دەکات و ئاویان بۆ دەبات و خواردن و شیرینیان بۆ دروست دەکات ، ئەوەش لەبەر خۆشەویستیە زۆرەکەى بۆ تۆپی پێ.
دواتر لەو ناوچەیەی کە ژنە پیرەکەی تیا دەژی ، یانەیەک دروست دەکرێت و ناو دەنرێت یۆڤانتۆس ، هەشت منداڵ لەو منداڵانەى کە رۆژانە دەچون بۆ یاریگاى ژنە پیرەکە بۆ یاریکردن پەیوەندی بە یانەى یۆڤانتۆسەوە دەکەن.
ئەو منداڵانە لە ریزەکانی یۆڤانتۆس ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەش دەکرد و ژنە پیرەکەش بەردەوام دەچوو بۆ سەیرکردنی یاریی یۆڤی و منداڵەکان کە پێشتر هانی دەدان و خواردنی بۆ دروست دەکردن.
کاتێکیش هەر یەکێک لە منداڵەکان گۆڵیان دەکرد ، ئاماژەیان بە ژنە پیرەکە دەدا و سڵاویان بۆ دەکرد و هاواریان دەکرد (لافیکیا سینیۆرا) واتە خانمە پیرەکە
ئەوان ئاماژەیان بۆ ژنە پیرەکەی هاوڕێیان دەکرد
دواتر بەهۆی ئەوەى یۆڤانتۆس سودی زۆری لەو یاریزانانە بینی و بەهۆی رۆلی ئەو ژنە پیرەش کە زۆر بە باشی هاوکاری هەشت یاریزانە منداڵەکەى کردبو ، وەک رێزلێنانێک نازناوی خانمە پیرەکە لە یۆڤانتۆس نرا

هەر بۆ زانیاریتان ، ئێستا چێشتخانەیەکی زۆر گەورە لە تۆرینۆ هەیە ناوی (لافیکیا سینیۆرا) یە واتە خانمە پیرەکە و خاوەنەکەشی یەکێکە لە نەوەکانی (ئیلیانا).



04/01/2018






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌