بزانه‌ كاردیناى سپى ده‌ستگیر كراوه‌ ؟


ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى  هونه‌رمه‌ند  و شاعیر  كاردیناى سپى بڵاوكرایه‌وه‌  و بۆ یه‌كه‌مجاره‌  "كه‌ى ده‌یلى"  راستى  هه‌واڵه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌تى  "كه‌ى ده‌یلى"  له‌گه‌ڵ  خانمه‌  هونه‌رمه‌ند  كریستاڵ و  خۆشكى  كاردیناى سپى  وتى " ده‌نگۆى  ده‌ستگیر كردن  و پاشان ئازاد  كردنى خوشكه‌كه‌م به‌  به‌ڵینامه‌ى كه‌سى دووره‌  له‌  راستییه‌وه‌ ، ئه‌م  خه‌ڵكه‌ش  حه‌زیان به‌  بوختان  و  قه‌سه‌  و قسه‌ڵۆكه‌".

كریستاڵ  وتیشى  خوشه‌كه‌م  له‌ رێگه‌ى  هاتنه‌وه‌ بۆ  شارى سلێمانى  له‌ هه‌ولێره‌وه‌ تووشى رووداوى  هاتووچۆ بووه‌  هه‌ر  خۆى بووه‌ نه‌ منداڵ له‌ سه‌یاره‌كه‌یدا مردووه‌  نه‌  كه‌سیشى له‌گه‌ڵدا بووه‌، به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ ئازار به‌ر  قۆڵى  كه‌وتووه‌  دواى  وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ند رۆژێك له‌  نه‌خۆشخانه‌ ئێستا له‌  ماڵه‌وه‌یه‌  و  دۆخى ته‌ندروستى جێگیره‌.

له‌  دواین لێدوانى  كاردیناى سپى  ئاشكراى كرد له‌ نوێترین كارى هونه‌رى  فلمێك بوو به‌  ناوى  "حه‌یات" ده‌ستدرێژى  سێكسى كراوه‌ته‌  سه‌ر  هه‌ر به‌هۆى ئه‌م فیلمه‌شه‌وه‌ له‌ له‌ سێ هه‌مین فێستیڤاڵى سینه‌ماى دژه‌  تیرۆر له‌ شارى هه‌ولێر خه‌ڵاتى باشترین  ئه‌كته‌رى ژنى پێدرا.    

کاردینای سپی، خانمە ئەکتەر و شاعیرە و پێشتر لە چەندین دراما و فیلمدا ڕۆڵی بینیوە هەروەها کاری دەرهێنانی بۆ فیلمێک کردوە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩١ی شاری سلێمانییە و پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە یەکەم کچە ماچی هێنابێتە ناو درامای کوردیەوە.


PM:05:10:19/02/2018




ژمارەی خوێنەر‌‌ 32632




زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌