عزیزى وه‌یسى كۆچى دوایى كردووه‌


هه‌واڵى  مردنى  هونه‌رمه‌ند  عه‌زیزى وه‌یسى  به‌ رووداوى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌ى  ده‌یلى راستى  هه‌واڵه‌كه‌  ئاشكرا  ده‌كات.

له‌  لێدوانێكى  تایبه‌ت به‌  كه‌ى  ده‌یلى  هونه‌رمه‌ند  عه‌زیزى وه‌یسى  وتى  به‌ڵى  ئه‌و  ده‌نگوباسه‌م  بیستووه‌ له‌سه‌ر مردنه‌كه‌م بڵاوكرایه‌وه‌ وام  زانى  مردووم، ئه‌و  هه‌واڵانه‌  دووره‌ له‌  راستییه‌وه‌  و  من له‌  ژیاندام  و ئه‌وه‌  ته‌نیا  ئیشى  ئه‌و په‌یجانه‌یه‌ له‌به‌ر  لایك  و  كۆمێنت  كه‌سه‌  ناسراوه‌كان  ده‌مرێنن.

ده‌رباره‌ى  كارى  هونه‌رى  نوێ  عه‌زیزى  وه‌یسى  وتى  به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى  نه‌ورۆزه‌وه‌  به‌ نزیكى له‌  هه‌شت وڵاتى  ئه‌وروپا  ئاهه‌نگم  هه‌یه‌  و بڕیاریشه‌  كلیپێكى  نوێ  بڵاو بكه‌مه‌وه‌.

عه‌زیزى وه‌یسى له‌ دایك بووى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ له‌ شارى جوانڕۆ خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه‌ جگه‌ له‌بوونى  "5" كلیپه به‌ هه‌ردوو  زمانى كوردى  و فارسى  دوایین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپى "شنه‌ى  شه‌ماڵ" بوو.
 


PM:08:07:25/02/2018




ژمارەی خوێنەر‌‌ 43380




زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌