به‌وێنه‌..هونه‌رمه‌ندێكى كورد كۆچى دوایى كرد

به‌یانى ئه‌مڕۆ  هونه‌رمه‌ندى  لاو  سەنگەر حەمە غەریب ناسراو بە " سەنگەر چاوشین" به‌هۆى  نه‌خۆشییه‌وه‌  كۆچى  دوایى كرد.

ئاسۆ  جه‌مال  موختار  هاوڕێى  هونه‌رمه‌ندى لاو  سەنگەر حەمە غەریب له‌ رێگه‌ى  ئه‌كاونتى تایبه‌تى  خۆى  له‌ فه‌یسبووك ده‌ڵێت " به‌یانى ئه‌مڕۆ پێیان راگه‌یاندم هونه‌رمه‌ندى لاو   سەنگەر حەمە غەریب ناسراو بە " سەنگەر چاوشین " كه‌  ماوه‌یه‌كه‌  نه‌خۆشه‌  به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ شارى  سلێمانى  كۆچى  دوایى  كرد.


سەنگەر حەمە غەریب له‌  دایكبووى  ساڵى  1983 شارى  سلێمانییه‌،هاوسه‌رگیرى  كردووه‌  خاوه‌نى منداڵه‌، له‌ ژیانى  هونه‌ریدا  به‌شدارى  چه‌ندین  كارى  نواندن  و  دراما  و كردووه‌،  له‌ ساڵى  2012 تا 2014 ، له‌  كه‌ناڵى  knn به‌شدراى چه‌ندین به‌رنامه‌ى  ئه‌م  كه‌ناڵه‌ كردووه.


AM:11:58:04/03/2018




ژمارەی خوێنەر‌‌ 31604




زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌