ئه‌و 10 وڵاته‌ی که‌مترین قه‌رزیان له‌سه‌ره‌

کەی دەیلی

له‌ نوێترین لیستی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ که‌مترین قه‌رزیان له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌سه‌ره‌، هۆنگ کۆنگ یه‌که‌م وڵاته‌ که‌ رێژه‌که‌ی سفره‌.

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی لیستێکی نوێی بۆ وڵاتانی جیهان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ که‌مترین قه‌رزیان له‌سه‌ره‌ و له‌دوای هۆنگ کۆنگ و برۆنای له‌ چین که‌ رێژه‌که‌یان سفره‌، برۆنای دێته‌ که‌ رێژه‌که‌ی قه‌رزه‌کانی به‌پێی تێکڕای به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌گاته‌ 2.6%، له‌ پله‌سی سێیه‌میشدا ئه‌فغانستان هاتووه‌ که‌ رێژه‌ی قه‌رزه‌کانی ده‌گاته‌ 6.9%.

ئیستۆنیا به‌رێژه‌ی 7.6% له‌ پله‌ی چواره‌م و بۆتسوانا به‌ 12.8% له‌ پله‌ی پێنجه‌م هاتووه‌، روسیاش له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدایه‌ که‌ رێژه‌ی قه‌رزه‌ ناوخۆییه‌کانی ته‌نها13.8%ه‌ و له‌ پله‌ی حه‌وته‌میشدا کۆنگۆی دیموکراتی هاتووه‌ که‌ رێژه‌که‌ی 14%یه‌.

هه‌رچی پله‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌م و ده‌یه‌میشه‌، دورگه‌کانی سلێمان به‌ 14.6% و ئازه‌رباجیان به‌ 17.6% و کوه‌یت به‌ 17.8 یه‌ک له‌دوای یه‌ک هاتوون.


29/09/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌