ئەنجومەنی ئاسایش هۆشداریی دەدات لە هەڵاتنی چەكدارانی داعش

کەی دەیلی

لە سێهەم كۆبوونەوەی تایبەت بە دۆخی سوریا و هێرشی توركیا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەڵاتنی "چەكدارە تیرۆرستەكان" لە سوریا دەربڕیوە.

لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی سێهەمیدا كە سەرجەمیان سەبارەت بە هێرشەكانی توریكا بۆ سەر سوریا بە داخراوی بەڕێوەچوون، ئەنجومەنی ئاسایش كە 15ئەندامی لە خۆ گرتووە نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هەڵاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش نیشانداوە و ئەوەی بە مەترسی زانییەوە كە جارێكی دیكە ئەو چەكدارانە خۆیان رێك بخەنەوە و دەست بە چالاكییەكانیان بكەنەوە.

نزیكەی 10 رۆژە سوپای توركیا هێرشی بۆ بەسەر بەشێك لە باكوری سوریا دەستپێكردووە، بەو هۆوە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش توانیویانە لە گرتوخانەی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەڵبێن.



17/10/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌