ترەمپ لە نامەیەكیدا بۆ ئەردۆغان: بێ عەقڵ مەبە

کەی دەیلی

فۆكس نیوز نامەیەكی دۆناڵد ترەمپ دەكاتەوە كە پێشتر ئاراستەی رەجەب تایب ئەردۆغان كردووە و تێدا داوای لێ كردووە "بێ عەقڵ نەبێت و نەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران كەس".

لەو نامەدا كە پێشتر لە نۆی ئەم مانگەدا بەر لە دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا ئاراستەی سەرۆكی كردووە دەقی نامەكە بەم جۆرەیە "با رێككەوتنێك بكەین، تۆ ناتەوێت ببیتە بەرپرس لە كوشتنی هەزاران هاووڵاتی، منیش نامەوێت بەرپرس بم لە هەرەسپێهێنانی ئابوری توركیا، چونكە ئەو كارە دەكەم، ئەوەم پیشانداویت لە نمونەیەكی بچوكی قەشە برۆنسۆندا".

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە توركیا هێرشەكەی لە دوای ئەوە دەستپێكرد و ئێستایش ئەمریكا بەرنامە بۆ سزادانی توركیا دادەنێت و بەشێكیشی خستۆتە بواری جێبەجێ كردنەوە.


17/10/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌