کەی دەیلی
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق هۆشداریی دا له‌وه‌ی دۆخی عیراق به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی نادیار بڕوات، داواشیكرد حكومه‌ت چاكسازیی خێرا له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان بكات.
جۆن ویلیكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق داوای له هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كرد به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران دان به خۆیاندا گرن و ماڵ و موڵكی گشتی و تایبه‌تیش بپارێزن.
به‌وته‌ی ویلیكس، چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ دۆخی ئێستای عیراق، ئه‌نجامدانی چاكسازیی پێویست و خێرایه كه وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی شه‌قامی عیراق بداته‌وه، هه‌رله دابینكردنی هه‌لی كار و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تدا.
باڵیۆزی نابراو راشیگه‌یاندوه: ئه‌وه‌ی بی له سه‌ركوتكردن و سته‌م و توندوتیژی بكاته‌وه، جگه‌له وێرانكاری و مه‌ترسی گه‌یشتن به ئایینده‌یه‌كی نادیار، هیچی دیكه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت.
جه‌ختیشكرده‌وه، به‌ریتانیا پشتیوانی له حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی خێرا له‌پێناو جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی شه‌قامی عیراق.
ۆژی هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له شاری به‌غدا و شاه‌ركانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق خۆپیشاندان هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستپێكرده‌وه، له دوو رۆژی رابردوی خۆپیشاندانه‌كانیشدا 63 كه‌س كوژراون و دوو هه‌زار و 595ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتیان ناڕه‌زایی له خراپیی باری گوزه‌ران و نه‌بونی هه‌لی كار و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسان ده‌رده‌بڕن و له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌ی ئه‌م مانگه‌شدا، توندوتیژی كه‌وته‌وه و بوه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاترله 100 كه‌س و برینداربونی نزیكه‌ی چواری هه‌زاری دیكه.