توێژه‌ره‌وه‌كان سودێكی نوێی ڕۆژوو یان ئاشكرا كرد

کەی دەیلی
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌م دواییانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتوه‌ كه‌ نه‌خواردنی خۆراك و خواردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی و بۆ ماوه‌ی كورت زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ په‌یمانگای تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌ ویلایه‌تی "یۆتا"ی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ و ناو به‌ناو به‌ڕۆژوو ده‌بن ئه‌وه‌ ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ كه‌ ناوبه‌ناو به‌ڕۆژوو نابن.

به‌ گوێره‌ی‌ وته‌ی‌ پزیشكه‌كان بێت  ڕۆژوو ژماره‌ی‌  خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێن زیاد ده‌كات و ئاستی سۆدیۆم له‌ خوێندا داده‌به‌زێنێت، و باشتر وایه‌ ماوه‌ی‌ ڕۆژوو زیاتر بێت له‌ 12 كاتژمێر یان یه‌ك ڕۆژ بێت له‌ مانگێكدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردن و نوێكردنه‌وه‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێن ڕابێت.

به‌ڵام سوده‌كانی ڕۆژوو ئافره‌تی دووگیان و منداڵ و به‌ته‌مه‌نه‌كان ناگرێته‌وه‌.


25/11/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌