کەی دەیلی
به‌پێی رێنماییه‌كی نوێ كه وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردوه و واژوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم به وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره، بۆ هەرساڵێك دواكەوتنی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بڕی 30 هەزار دینار غه‌رامه‌ی ئه‌و شۆفێرانه ده‌كرێت كه مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه.
رێنماییه نوێیه‌كه له دوو بڕگه پێكهاتووه و به‌رواری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2019ی له‌سه‌ره و تیایدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم باسی له چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانە كردوه كە مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچوەو لەكاتی خۆیدا نوێیان نەكردوەتەوە.
له رێنمایی یه‌كه‌مدا هاتووه: بڕیار دراوه به مانەوەی رسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەك خۆی كە بریتییە لە 40 هەزار دینار لەكاتی بەسەرچوونی ماوەكە لەكاتی خۆی لەبەر ئەوەی رسومات لەبەرامبەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.
لەبەشی دووەمی رێنماییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی ده‌ڵێت: وەرگرتنی پێبژاردن (غرامە)ی بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری بڕی 30 هەزار دینارە بۆ هەر ساڵیك دواكەوتن.