کەی دەیلی
خۆپیشانده‌رانی پارێزگای نه‌جه‌ف ویستیان هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له پارێزگاكه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان لێگرتن و بەهۆیەوە 32 کەس برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه به‌هۆی رێگری له خۆپیشانده‌ران كه هەوڵیاندا ههڵنهكوتنهسهر كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف، توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان دروستبووه و برینداری لێکەوتوەتەوە.
چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی نه‌جه‌ف به گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كردوه و نه‌یانهێشتووه باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران زیانی پێ بگات و بەهۆیەوە 32 خۆپیشاندەر برینداربوون.
پێشتریش خۆپیشانده‌ران له نه‌جه‌ف و به‌سره و بابل و كوت به‌شێكی زۆر له رێگه‌كانی باشوری عیراق و فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان و خوێندنگاكانیان داخست و هیچ توندوتیژییه‌كی لێ نه‌كه‌وته‌وه.