پارێزگاری زیقار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

کەی دەیلی

دوای روداوه‌كانی پارێزگای زیقار و كوژران و برینداربونی خۆپیشانده‌ران به‌ گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، پارێگاری زیقار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر روداوه‌ خوێناوییه‌كانی پارێزگاكه‌ی و كوژران و برینداربوونی زیاترله‌ 282 كه‌س له‌ یه‌ك رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا، عادل ده‌خیلی، پارێزگاری زیقار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنی شه‌وی پارێزگای زیقار، 32 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 250ی دیكه‌ش برینداربوون. 

خه‌ڵكی زیقار جه‌میل شمه‌ری، به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگاكه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بانگهێشتی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ی كردوه‌ كه‌ بچێته‌ به‌غدا و وته‌ی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق ئاستی توندوتیژی له‌ به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق زیادی كردوه‌ و رایگه‌یاند له‌ پارێزگای زیقار 25 كه‌س كوژراون و 250ی دیكه‌ش برینداربوون.


28/11/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌