پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نبار كران


کەی دەیلی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، پێنج موشه‌كی ئاراسته‌ كرا.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی كانونی یه‌كه‌می 2019، بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا (عین الاسد) له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ پێنج موشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ كه‌ شایه‌نی باسكردن بێت.


03/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌