نێرگز قادر داوای هه‌ڵوێست ده‌كات

کەی دەیلی
نێرگز قادر، خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك داوا بینەرانی خۆی و کەناڵەکەی دەکات سەرنج و تێبینییەکانی خۆیانیان لەسەر بەرنامەکەی و کەناڵەکەی بخەنەڕوو.

نێرگز لە رێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: "وەرزێک لە پرۆگرامی نێرگزم پیشکەشکردن بەشێوەیەکی جیاواز بە میوان و بابەتی جیاوازم پێشکەشکردن". 

دەشڵێت: "ھەرچەندە پرۆگرام کردن ئەگەر جارێ بۆ پێشکەشکارەکانی تر سەخت بێت بۆ من دووجار سەختە، چونکە شارەکەی من لە رووی ئەمنییەوە ھەموو کەس ئامادەیی نیە بێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە: "لەکۆتایدا پێم خۆشە بپرسم بەرنامەکەتان بەدڵ بوو سەرنجتان چیە لەسەر خودی خۆم و بەرنامەکەش ئایا بەردەوام بین سوپاسی بۆچوونەکانتان دەکەم".


04/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌