لێوی شه‌یتان بۆته‌ نوێترین مۆدێلی جوانكاری لێو

کەی دەیلی 
له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا گه‌وره‌كردنی لێو بۆته‌ یه‌كێك له‌ دیارده‌ بڵاوه‌كانی ناو زۆرینه‌ی‌ خانمان له‌ جیهاندا و مه‌به‌ستیان لێی به‌ نمونه‌ی‌ كردنی لێویانه‌، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا مۆدێلی "لێوی شه‌یتان" یان "لێوی هه‌شت پێ" بۆته‌ یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ به‌بربڵاوه‌كانی ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.


ئه‌م ستایله‌ نوێیه‌ی‌ جوانكاری لێو زۆر جیاوازه‌ و لێوه‌كه‌ 6 بۆ 8 گۆشه‌ی‌ بۆ دروستكراوه‌ و ئیمیلیان براودی به‌ داهێنه‌ری ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ دانراوه‌ و خۆی له‌ ڕاستیدا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نییه‌ به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له‌وانه‌ی‌ سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌ جوانكاریه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت لێویان به‌م شێوه‌یه‌ لێبكه‌ن جوانكاریان بۆ ده‌كات و شێوه‌ی‌ لێویان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌م مۆدێله‌.


گه‌وره‌كردنی لێو یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگایانه‌ی‌ كه‌ خانمان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌كاریده‌هێنن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بۆته‌ تۆڕێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆشنبیری نه‌سته‌رگه‌ریه‌كانی جوانكاری و له‌ ئێستادا به‌ جۆرێكی لێهاتوه‌ كه‌ به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێكه‌


04/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌