٩٢ ڕێکخراوی سوریا: دەبێت دان بە مافەکانی گەلی کورددا بنرێت

 کەی دەیلی

ڕێکخراوەکانی ژنان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، دۆسییەی کورد بە تاکە دۆسییەی نیشتیمانیی و دیموکراتیی لە سوریا ناودەبەن و دەڵێن: دەبێت پشتیوانی ئەو هەوڵانە بکرێت کە بۆ چارەسەرێکی دیموکراتیی و دادگەرانە داویانە و لە دەستووردا دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بنرێت.

٩٢ ڕێکخراوی ژنان و مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لە ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و بە ١٦ خاڵ بانگەواییان ئاڕاستەی ڕژێمی سوریا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بۆ ئەوەی هەوڵەکانییان بخەنە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

خاڵەکان بریتین لە:

١-هەموو توندوتیژیی و کوشتن و خوێن ڕشتنەکان لە سەرتاسەری سوریا و بە تایبەت لە ناچە کوردییەکان، سەرچاوەکەی هەرچییەک بێت، بوەستێنرێن و بە مەبەستی چارەسەرییەکی ئاشتییانە هەوڵ و هەنگاوی کرداریی بنرێن.

٢-بە زووترین کات کردەوە نەژادپەرەست و چەوسێنەرەکان، کە بە پشتیوانی رێبازەکانی قڕکردنی نەژادی و بنپێکردنی مافەکانی کوردی سوریا ئەنجام دەدرێن، بوەستێنرێن.

٣-پێویستە هەموو گیراوانی سیاسی و ئەوانەی لە ئەنجامی بەشدارییکردن لە خۆپیشاندانی ئاشتییانەدا لە سەرتاسەری شارەکانی سوریا دەستگیر کراون، ئازاد بکرێن. هەروەها ئەوانەی تاوانبار نین بە کوشتن، پێویستە بە زووترین کات بەپێی یاساکانی دادگایەکی یەکسان دادگایی بکرێن.

٤- پێویستە بە زووترین کات هەوڵی ئازادکردنی هەموو ئەو ژن و پیاو و منداڵانە بدرێن، کە ڕفێنراون، جا لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت.

٥-پێویستە چارەنووسی ژن و پیاو و منداڵە ونبووەکان ئاشکرا بکرێت کە بە زۆر رفێنراون. لەگەڵ ئەوەشدا دۆسیەیەکی بەرفراوان لەبارەی فڕێنراوە سورییەکان ئامادە بکرێت.

٦-پێویستە لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و نەژادپەرەستییەک، کە لە ئاستی حکومی و ناحکومی و گەلی سوریادا ئەنجام دەدرێت، دەست بە خەباتێکی گشتگیر بکرێت.

٧-پێویستە میتۆدی مافەکانی مرۆڤ بەرز ڕابگیرێت و بە کرداریی جێبەجێ بکرێت و پاراستنی بەردەوام و گەشەکردنی کەلتوری جۆری و هاندان، بەرز بکرێتەوە و لە هەمان کاتدا پێویستە کەشوهەوایەکی دیمۆکراتیک-ی گونجاو بئافرێنرێت.

٨-پێویستە نرخەکانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیان و دیمۆکراسی و لێبوردن بەرز بکرێنەوە و لەسەرووی هەمووشیانەوە مافەکانی بڕوادارانی دینی پارێزراو بێت. هەروەها پێویستە مافی ڕادەربڕین و قسەکردن و رێکخستنی سەندیداکان و گردبوونی ئاشتییانە و هەمەجۆریی سیاسیش پارێزراو بێت.

٩-پێویستە هەوڵی نشتیمانی بدرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەو بارودۆخە نالەبارەی تێیکەوتوون دەربازیان ببێت و هەموو پێکهاتە ئەتنیکی و قەومییەکان بەرەو ژیانێکی ئازاد و کەلتوری یەکتر قبوڵکردن بڕۆن.

١٠- دەبێت کۆمیتەی دادگای سەربەخۆ، یەکلایەن، باوەڕ و ڕوون بە بەشداریی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دروست بکرێت، بۆ ئەوەی هۆکاری توندوتیژیی ئاشکرا بکات و کەسانی قوربانی چ لە حکومەت بێت، یان لە حکومەت نەبێت، ڕاپێچی دادگای بکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن.

١١- دەبێت خەبات بۆ جێبەجێکردنی دادگەری بگۆڕێت بە ڕێگەی گەرەنتی جێبەجێکردنی دادگەریی و بەدواداچوون بۆ قوربانیان لە سوریا بکرێت. هەروەها دەبێت ڕێبازی لێپرسینەوە و ڕزگارنەکردن لە سزا پەیڕەو بکرێت و ببێتە شێوازێکی بنەڕەتی، کە دەرگای ئاشتی بۆ جێبەجێکردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان دەکاتەوە. بۆ ئەوەی یەکێتی، بە شێوەی دیموکراسی لە سوریا دروست بکرێت. بەو شێوەیەش چاودێریی و بەدواداچوونی بکوژ و تاوانەکان چ حکومەت بێت یان حکومەت نەبێت، پێکدێت. لەوانەیە هەندێک تاوانیش بکەونە خانەی تاوانی دژە مرۆیی و دۆسیەی پێشێلکەران ڕەوانەی دادگای نیشتیمانی و نێودەوڵەتی بکرێن.

١٢- دەبێت پشتیوانی پلان و پرۆژەی بە ئامانجی بەڕێوەبردنی قۆناغی کاتیی لە سوریا و ڕاسپاردنی بنەماکانی پشتگیریی پرۆژەی دروستکردن و گەشەپێدان بکرێت. هەروەها دەبێت پشتگیری پرۆژەی وۆرکشۆپەکانی پەروەردەکردنی پێشەنگە سیاسییەکانی سوریا لەسەر خەباتی دیموکراتیک و کردەوەکانی بکرێت.

١٣- دۆسیەی کورد لە سوریا، تاکە دۆسیەی نیشتیمانی و دیموکراتییە، دەبێت پشتیوانی ئەو هەوڵانە بکرێت کە بۆ چارەسەرێکی دیموکراتیی و دادگەرانە داویانە و لە دەستووردا دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بنرێت. هەروەها هەموو زوڵمە سیاسی و نەژادپەرستییەکان و دەرەنجامەکانی نەهێڵدرێن و کەسانێک کە زیانیان پێگەیشتووە لە چوارچێوەی یەکێتی سوریا و خاک و گەل دا لەبەرچاو بگیرێن. ئەوەش دەبێت لەسەر هەموو پێکهاتەکانی دیکە کە لە ئازارەکانی سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستی بە ڕادەیەی دیار تێپەڕیون جێبەجێ بکرێت.

١٤- دەبێت پێویستییەکانی ژیان، ئابووریی و مرۆیی لەو شارانەی وێران کراون و بۆ کۆچبەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دابین بکرێن و هەموو پێداویستییەکانی هاوکاری بکرێن.

١٥- دەبێت سیاسەتی نوێی سوریا ئاشکرا بکرێت و هەموو لایەک لەسەر لەناوبردنی هەموو جۆرە جیاوازییەک بە مافەکانی ژنان لە ڕێگەی بەرنامەکانی پشتگیریی، بەهێزکردنی بنەماڵە هەژارەکان و دابینکردنی ژیانێکی گونجاو بۆیان، بە شێوەی ئازاد و ئارام تێبکۆشن.

١٦- دەبێت ڕێکخراو و دەستە پەیوەندیدارەکان بە پاراستنی بەها مرۆییەکان لە سوریا هەستن و پێشنیاری ڕێبازەکانی ئاسایش و خوڵقاندنی ڕێبازی ئاشتیانە بۆ پشتگیریکردنی بڵاوکردنەوە و سەپاندنی نرخەکانی هاوڵاتیان و لێبوردن لەنێوان سوریا لەسەر جیاوازی نەتەوەکانیان بکەن. بۆ ئەوەی ببێتە گرەنتیەکی ڕاستەقینەی یەکێتی کۆمەڵگەی سوریا و پاشەرۆژێکی دیموکراتیکی ئارام بۆ هەموو دانیشتوان بە یەکسانی.


11/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌