خۆپیشاندەرانی تەحریر حاشا لە رووداوی هەڵواسینی "بكوژەکە"ی وەسبە دەكەن


کەی دەیلی

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی بەغدا قەناس بەدەستێكیان گرت و پاش كوشتنی تەرمەكەیان لە گۆڕەپانی وەسبە هەڵواسی، خۆپیشاندەرانی لە تەحریر ئیدانەی ئەو كارەیان كرد.

ئەو كەسەی هەڵواسراوە خۆپیشاندەرانی توڕەی گۆڕەپانی وەسبە دەڵێن قەناس بەدەستێكە كە دوای كوشتنی پێنج كەس سەر لەبەیانی ئەمڕۆ گروتویانە و پاش كوشتنەوەی تەرمەكەیان هەڵواسیوە.

لە بەرامبەردا خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بەیاننامەیەكیان بڵاو كردۆتەوە و تێدا ئیدانەی ئەو رووداوە دەكەن باس لەوە دەكەن كە ئەوان خۆپیشاندانەكەیان ئاشتی بووە و دژی خوێن رێژین و ئەو جۆرە تاوانبارانەش پێویستە رادەستی یاسا بكرێن.

بە پێی راگەیاندندراوی خۆپیشاندەرانی بەغدا ئەو كەسە لەژێر كاریگەری دەرمانی بێهۆشكەردا و ئەم بەیانییە ژمارەیەك خۆپیشاندەری لەسەر بانی ماڵەكەیەوە كوشتووە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان هیچ رێگری و كاردانەوەیەكیان نەبووە، دواتر ئەوە روویداوە.

لە كۆتایدا خۆپیشاندەران دەڵێن ئەو رووداوە نەخوازراوە و دژین و حاشای لێ دەكەن و رێگە نادەن شۆڕشەكەیان ناشرین بكرێت.



12/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌