مایک پۆمپیۆ: گەلی عیراق وڵاتێکی سەقامگیریان دەوێت

کەی دەیلی

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، گەلی عیراق وڵاتێکی سەقامگیریان دەوێت و جەختی لەوەش کردەوە ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عیراق بەردەوام دەبێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی کانونی یەکەمی 2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، گەلی عیراق دەیەنوێت وڵاتەکەیان سەقامگیر بێت. 

وتیشی، " وڵاتەکەمان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عیراق بەردەوام دەبێت". 

مایک پۆمپیۆ روونیشیکردەوە، " ئەمریکا سزای بەسەر 60 کەس لەجیهاندا سەپاندووە کە پێشێلکاری و سەرکوتکاریان ئەنجامداوە". 

ئاشکراشی کرد، " ئەمریکا سزای ئەو کۆمپانیایانەش دەدات کە کاری هاوبەش لەگەڵ ئێران دەکەن". 



12/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌