عەمار حەکیم: پشتیوانی هەر کاندیدێک دەکەین کە ڕای عیراقیەکانی لەسەر بێت

کەی دەیلی

سەرۆکی رەوتی حیکمەی عیراق رایگەیاند، رەوتەکەیان پشتیوانی هەر کاندیدێک دەکات بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق کە ڕای عیراقیەکانی لەسەر بێت. 

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە ئەمڕۆ شەممە ١٤ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رەوتەکەیان پشتیوانی هەر کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات کە ڕای گەلی عیراقی لەسەر بێت. 

وتیشی، " بە ئاشکرا رامانگەیاندوە ئێمە لەگەڵ بژاردەی گەلەکەمانین بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق و جەختمان لەوەش کردووەتەوە هیچ کاندیدێکمان بۆ ئەو پۆستە نیە". 

ئاماژەی بەوەش کرد، پشتیوانی هەر کاندیدێک دەکەن کە ڕای عیراقیەکانی لەسەر بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و گەیشتن بە جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران. 



14/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌