وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وەڵامی هەڕەشەكەی ئەردۆغان دەداتەوە

کەی دەیلی
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند كە هەموو هەوڵێك دەدات  بۆ ئەوە پەیوەندییەكانیان بە باشی لەگەڵ توركیا بهێڵنەوە، ئەوەش لە وەڵامی هەڕەشەی سەرۆككۆماری توركیا لە مەڕ داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك و كۆرجیك لە توركیا.

پنتاگۆن لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە كە بوونی هێزی سەربازی ئەمریكا لەو دوو بنكە سەربازییە بە رەزامەندی حكومەتی توركیایە.
دەشڵێت "بوونمام لە توركیا وەك هێمای پابەند بوونمانی بەردەوامانە بە پارێزگاری لە یەكێك لە هاوپەیمانە ستراتیژیەكانمان لە هاوپەیمانی ناتۆ".

شەوی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی A Habe، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌پێویستی زانی ئه‌مریكا بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن به‌جۆرێك نه‌دات كه‌ بواری چاره‌سه‌ری تێدا نه‌مێنێت.

وتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه‌ توركیا وه‌ڵامی بۆ هه‌ر سزایه‌كی دیكه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت.

سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌دوریشی نه‌زانی وڵاته‌كه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینچه‌رلیك به‌ رووی ئه‌مریكادا دابخات ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ پێویستی كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر داخستنی بنكه‌ی كوراچیك به‌ رووی وڵاتانی ئه‌وروپادا كرد.


16/12/2019






زۆرترین خوێنراو‌
‌هەواڵی پەیوەندی دار .. ‌