کەی دەیلی
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوایكرد "ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامی ده‌دات، ده‌بێت رابگیرێت"، وتیشی: نزیکەی 300 هەزار ئاوارە لەکاتی گەڕانەوەیان لەلایەن هیزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رفێنراون و ئەشکەنجە دراون.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نوسیویه‌تی: نزیکەی 300 هەزار ئاوارە لە کاتی هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان لەلایەن میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا رفێنراون و ئەشکەنجەدراون.
كۆبانێ راشیگه‌یاندوه كه دەوامكردن لە 67 خوێندنگە راگیراوە، چونکە وەک کامپی ئاوارەکان بەکارهێنراون، ئەم تاوانانەی جەنگ لەلایەن تورکیاوە لە دژی خەڵکی ئێمە، دەبێت بوەستێنرێت".
فەرماندەی هەسەدە راشیگه‌یاندوه:" خانوی خەڵکە ئاسایەکانی سوریای کردوە بە کارتی فشار دژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وەک بنکەی ئەندازیاری خۆی لە پلانەکانی گۆڕینی دیموگرافیای سوریا بەکاریدەهێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان كرد دژی ئەو هەنگاوانەی تورکیا بوەستن و میکانیزمێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی بێ ترسی ئاوارەکان فەراهەم بکەن.