کەی دەیلی
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان لوه جیهاندا و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان توشی ده‌بن، له‌م بابه‌ته‌دا به حه‌وت ڕێگا ئاشنا ده‌بیت كه هاوكارت ده‌كات له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پارێزراو بیت.
1- کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەکانی خواردن لە ژەمەکاندا
2- خواردنی بڕیکی زۆر لە سەوزە و میوە
3- خواردنی دانەوێڵەی تەواو
4- خۆ بەدوور گرتن لە چەوری ناتەندروست کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا
5- خواردنی پڕۆتینی کەم چەوری، هەر وەک گۆشتی بێچەوری و مریشک و ماسی و بەرهەمەکانی شیری کەم چەوری و هێلکە.
6- کەمکردنەوەی ڕیژەی سۆدیۆم لە خواردندا کە زۆرخواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە ئەوەش هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
7- دەتوانیت ناو بە ناو هەندێک خواردن بخۆیت وەک شیرینی و پەتاتەی سوورەوەکراو کە کاریگەری ناکاتە سەر سیستەمی خۆراکی تەندروست لە کاتێکدا ئەگەر بەڕێژەیەکی کەم بێت و لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتدا بێت